Erbil 38°C دووشەممە 15 حوزەیران 19:36

بەخشینی خوێن لە لایەن پێشمەرگەوە بەردەوامە

کوردستان TV
100%


بە راسپادەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم، لە ژێر دروشمی بەخشینی خوێن بەخشینی ژیانە، بەڕێوبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانیی/ بەڕێوەبەرایەتی هۆشیاری نیشتمانی ـ بەشی بۆنەکان ـی  وەزارەتی پێشمەرگە بە هاوکاری گروپی ( K.art- کوردستان بۆ هونەر)  هەڵمەتی خوێن بەخشینی راگەیاند. ئەمرۆ 15کانونی یەکەمی 2021 ژمارەیەکی بەرچاوو لە هێزەکانی پێشمەرگە لە فەرماندەیی ئینزیباتی عەسکەری ، بە ئەوانەشی کە لەدەوامی فەرمی خۆشیان دانەبوون سەردانی سەنتەری بانکی خوێنیان لە هەولێر کرد بۆ بەخشینی خوێن بۆ گەرانەوەی ژیانی ئەو نەخۆشانەی ( شێرپەنجە ـ تالاسیمیا ـ نەخۆشانی پەتای کۆڕۆنا) پێویستیان بەخوێنە.
موقەدەم کەمال، فەرماندەی فەرماندەیی  ئینزیباتی عەسکەری بە راگەیاندنی وەزارەتی راگەیاند: ئەمڕۆ بە ژمارەیەک لە پێشمەرگه خوێن لەسەر دەستەکانمان بەشداربووین لەبەخشینی خوێن بەو نەخۆشانەی پێویستیان بەخوێنە و بەو هەنگاوە پیرۆزەش جارێکی تر سەلماندمان، پێشمەرگە تەنها لەپێناو پاراستنی خاک و خەڵک خوێن نابەخشێ، بەڵکو خوێن بە دووبارە ژیانەوەی هاونیشتیمانیانی دەبەخشێت.
وتیشی: داوا لەو کەسانەی کە شێرپەنجەو تالاسیمیان هەیە، وەک پێشمەرگه وورە بەرزبن و هەرکات و ساتێکیش پێویستیان بەخوێن بێت، پێشمەرگە سازو ئامادەیە بۆ خوێن بەخشین.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.