Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 18:48

 کازمی: پێویستە ھاوکاری یەکتر بین

کوردستان TV
100%

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، رایگەیاند کە عێراق وڵاتێکی فرەییە و پێویستە ئەم فرەییە بگۆڕن بۆ سەرچاوەی ھێز لە بری توندئاژۆیی و ئاماژەی بەوەیش دا کە ژمارەیەک وڵات پارەیەکی زۆر خەرج دەکەن لە پێناو ئەوەی فرەیی لە وڵاتەکانیاندا ھەبێت.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، مستەفا کازمی لە گوتارێکدا کە لە کۆنگرەی توندئاژۆیی و شێوازەکانی بەرەنگاربوونەوەی و رەوشی عێراق، پێشکەشی کردووە و رایگەیاندووە "جگە لە پابەندبوون بە ناسنامەی عێراقیبوون و ئینتیمامان بە نیشتمانی وڵاتەکەمان و شانازییکردن بە دەستکەوت و شارستانییەتەکەی ، ھیچ بژاردەیەکی دیکەمان نییە".

بەپێی راگەیەندراوەکە سەرۆکوەزیرانی عێراق، ھەروەھا گوتویەتی "پێویستە لە ھۆکاری تێوەگلانی هەندێک لە گەنجانمان بە توندئاژۆیی بکۆڵینەوە، پێویستە ھۆکارەکانی ئاشکرا بکەین لەوانە دواکەوتوویی و نەزانی، ھەروەھا فەرامشۆکردنی تەندروستیی و فێرکردن لەگەڵ بایەخ نەدان بە کەرامەتی مرۆڤ".

باس لەوەشکراوە کە مستەفا کازمی تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە توندئاژۆیی بووەتە دیاردەیەکی جیھانیی ئەوەیش بەھۆی رەنگدانەوەکانی تەکنەلۆجیا و گۆڕانکارییەکان لە جیھان و لە عێراقدا دیاردەیەکی تایبەت بەدی دەکرێت و گوتی: "توندئاژۆیی لە کۆمەڵگەی ئێمەدا ھۆکاری خۆی ھەیە لەوانە، کەمتەرخەمی دەوڵەت و حکوومەت".

راشیگەیاندووە "برین و لێکەوتەی زۆر لە کۆمەڵگەی ئێمەدا ھەن، پێویستە ھەمووان ھاوکاری یەکتر بین بۆ چارەسەرکردنیان و لەوە گرنگتر ئەوەیە کە لە ھۆکاری سەرھەڵدانی تۆندئاژۆیی لە عێراقدا، بکۆڵینەوە".

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.