ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هونه‌رمه‌ندی دیاری شاری هه‌ولێر (عه‌زیز سه‌لام) كۆچی دوایی كرد.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به‌هۆی كۆچی دوایی ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكار و دۆستان و هه‌وادارانی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو عه‌زیز سه‌لام كرد.
پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: به دڵگرانییه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی شارەکەمان (عەزیز سەلام)مان پێگەیشت.
ڕاشیگه‌یاند: عەزیز سەلامی جوانەمەرگ جگە لەوەی هونەرمەندێکی بە ئەزموون و دیاری هەولێر بوو، خاوەنی تایبەتمەندی و خاسێت و سەلیقەیەکی هونەری جوان و بەرزی موزیک و گۆرانی بوو، بەداخەوە لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە لەناوەندی هونەر و مۆسیقای کوردی.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی کەسوکار و دۆستان و هەوادارانی ده‌كه‌ین و خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانین.
له كۆتاییدا پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه له خودای گه‌وره داواكارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرين شاد بکات و سەبر و ئارامی ببەخشێتە كه‌سوكاری و ئەمە دوا کۆست و ناخۆشيیان بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.