ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هێزێكی لیوای 61 و هێزێكی سوات له شاری كه‌ركووك و له گه‌ڕه‌كی شه‌قامی قودس حه‌وت خانوو به‌بیانووی زیاده‌ڕۆ ده‌ڕووخێنن.
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: لە گەڕەکی شەقامی قودس و نزیک گۆڕەپانی ئاھەنگەکانی کەرکووک، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ھێزێكی لیوای 61 و ھێزەکانی سوات ھاتوونتە سەر گەڕەکەکە و حەوت خانوویان ڕووخاندووە به بیانووی ئه‌وه‌ی كه ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كه زیادەڕۆیە.
ڕاشیگه‌یاند: له‌به‌رامبه‌ریشدا خەڵکی گەڕه‌كه‌كه ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه خانووه‌كانیان زیاده‌ڕۆ بێت و ئەڵین ئێمە تاپۆمان ھەیە و لە سه‌رده‌می پارێزگاری پێشووی كه‌ركووك دکتۆر نجمەدین کەریم زه‌وییه‌كانیان لە وەبەرھێنه‌ر كڕیوه.
خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی شه‌قامی قودس باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ئه‌و هێزه‌ی خانووه‌كانیان ڕووخاندووه، ھەڕشەی ئەوشیان كردووه كه نه‌ك ته‌نیا ئه‌م حه‌وت خانووه، بگره سەرجەم خانووەکانی گەڕه‌كه‌كه ده‌ڕووخێنن كه ژماره‌یان زیاتر له 250 ماڵ ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.