به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ماڵپه‌ڕی (كوردستان تیڤی) كه‌وتووه، هونه‌رمه‌ندی دیاری شاری هه‌ولێر عه‌زیز سه‌لام ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به ڕووداوێكی دڵته‌زێن كۆچی دوایی كردووه.
عه‌زیز سه‌لامی هونه‌رمه‌ند ماوه‌یه‌كی زۆره له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له وڵاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، ماوه‌ی نزیكه‌ی 6 مانگه گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كجاری له‌شاره‌كه‌ی خۆی له هه‌ولێری پایته‌خت ژیان به‌سه‌ر ببات.
ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی زانیاری ده‌ستكه‌وتووه كه هونه‌رمه‌ند عه‌زیز سه‌لام ئه‌مڕۆ چوارشه‌م كاتژمێری 4ی دوای عه‌سر له‌سه‌ر خانووی ماڵه‌كه‌ی خۆی كه تازه له گه‌ڕه‌كی موفتی شاری هه‌ولێر كڕیویه‌تی، به‌ربۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ته‌مه‌نی هونه‌رمه‌ندی خوالێخۆشبوو عه‌زیز سه‌لام له 50 ساڵیدایه و خاوه‌نی 3 كچه.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له پرسه‌ی سه‌ره‌خۆشی كه‌سوكار و دۆستان و هه‌وادارانی هونه‌رمه‌ند، ڕایگه‌یاند كه عەزیز سەلامی جوانەمەرگ جگە لەوەی هونەرمەندێکی بە ئەزموون و دیاری هەولێر بوو، خاوەنی تایبەتمەندی و خاسێت و سەلیقەیەکی هونەری جوان و بەرزی موزیک و گۆرانی بوو، بەداخەوە لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە لەناوەندی هونەر و مۆسیقای کوردی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.