به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پۆلیسی هاتوچۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌م داوای كرد سزای سه‌رپێچی ئه‌و شوفێرانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان تایبه‌ته و كاری ته‌كسی ده‌كه‌ن زیاد بكرێت بۆ 100 هه‌زار دیناری عێراقی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی هاتوچۆی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ڕێنماییه‌كی نوێی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پارێزگاكان كرد سه‌باره‌ت به ئه‌و شوفێرانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان تایبه‌ته و كاری ته‌كسی ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كه بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ر شوفێرێك ئه‌م سه‌رپێچییه بكات سزای 100 هه‌زار دیناری بۆ تۆمار ده‌كرێت.
ڕێنماییه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه دوێنێ سێشه‌م ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كراوه و ئه‌مڕۆ چوارشه‌میش له‌سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆی پارێزگاكان چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
جێی باسه له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به تایبه‌تیش له شاری به‌غدای پایته‌خت ماوه‌یه‌كی زۆره دیارده‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله تایبه‌تانه‌ی كه كاری ته‌كسی ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رچاو ده‌كه‌وێت و ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێگه‌ی نیگه‌رانی شوفێرانی ته‌كسی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.