Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 16:50

سبه‌ی ڕاهێنه‌رێکی نوێ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دیاری ده‌کرێ

کوردستان TV
100%

 

یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ئاشكرای كرد، سبه‌ی پێنجشه‌م ناوی ڕاهێنه‌رێكی نوێ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نن.

ئه‌حمه‌د مووسه‌وی گوته‌بێژی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ڕایگه‌یاند: سبه‌ی پێنجشه‌م یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه‌ و چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كات، یه‌كێك له‌و پرسانه‌ش دیاریكردنی ڕاهێنه‌رێكی نوێیه‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق بۆ ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی ئاسیا.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌یدا هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ تاوتوێ ده‌كرێن كه‌ بوونه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ هه‌ردوو پاڵه‌وانیه‌تیی گه‌یشتن به‌ مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ و جامی عه‌ره‌ب بكرێته‌ ده‌ره‌وه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ سبه‌ی پێنجشه‌م ڕاهێنه‌رێكی نوێ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و ده‌سته‌ی یاریده‌رانی راهێنه‌ر دیاری ده‌كرێن و ڕاده‌گه‌یه‌نرێن بۆ ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی ئاسیا.

جێی باسه‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌ قۆناغی كۆتایی یارییه‌كانی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ و هه‌روه‌ها له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی عه‌ره‌ب كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دوو ڕاهێنه‌ری له‌ كار دوورخسته‌وه‌ كه‌ ئه‌وانیش بریتی بوون له‌  دیك ئه‌دڤۆكاتی هۆڵه‌ندی و زیلیكۆ پترۆڤیچی مۆنتینیگری.

 

 

 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.