سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م قه‌باره‌ی قه‌رزه‌كانی هه‌موو جیهانی ئاشكرا كرد و جه‌ختی كرده‌وه قه‌رزه‌كانی جیهان ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كردووه.
ڕێكخراوه‌كه ڕایگه‌یاند: قه‌رزه‌كانی هه‌موو جیهان ئێستا بریتییه له 256 تریلیۆن دۆلار، بێگومان هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیش به‌هۆی په‌تای كۆڕۆناوه بووه.
ڕاشیگه‌یاند: قه‌باره‌ی قه‌رزه‌كانی جیهان پارساڵ بریتی بوو له 226 تریلیۆن دۆلار، واته ئه‌مساڵ قه‌رزه‌كانی جیهان 28% زیادی كردووه، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاسته له‌دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهانه‌وه تۆمار ده‌كرێ.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ڕێژه‌ی 40%ی هه‌موو قه‌رزه‌كانی جیهان تایبه‌ته به حكوومه‌ته‌كان ئه‌مه‌ش به‌رزترین ڕێژه‌یه له دوای ساڵه‌كانی 60ی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه، ڕێژه‌كه‌ی تریش تایبه‌ته به كۆمپانیا و ڕێكخراو و دامه‌زراوه و كه‌سایه‌تییه جیهانییه‌كانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.