لە ئەمریکا راپرسییەک دەربارەی ئایینی هاووڵاتییان ئەنجامدراوە و بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە لە هەر 10 کەسێکی پێگەیشتووی ئەو وڵاتە، سێ کەسیان پەیڕەوی هیچ ئایینێک نییە.
بەگوێرەی ئەو راپرسییەی کە سەنتەری "Pew" بۆ لێکۆڵینەوە ئەنجامی داوە لە 10 ساڵی رابردوودا، رێژەی ئەو کەسانەی خۆیان وەک مەسیحی ناساندوە لە لەسەدا 75ەوە بۆ لە لەسەدا 63 کەمی کردووە. لە بەرامبەردا، ئەو کەسانەی هیچ ئایینێکیان نییە لە گەشەسەندندان و لە ماوەی 10 ساڵدا، رێژەیان لەسەدا 19ەوە بۆ لەسەدا 29 بەرزبووەتەوە.
هەروەها رێژەی ئەو هاووڵاتییانەی رۆژانە پەرستش ئەنجام دەدەن و ئایین بە گرنگ دەزانن، رۆژ بە رۆژ روو لە کەمبوونەوەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.