Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:36

تورکیا 16 کۆچبەری ده‌ستگیرکرد

کوردستان TV
100%

لە شارۆچکەی بۆدرووم سەربە پارێزگای موغڵا باشووری خۆرئاوای تورکیا، 16 کۆچبەر کە لەسەر بەلەمێکی پلاستیكی بوون گه‌یه‌ندرانه‌ سەر وشکانی.

رادارە گوازراوەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا، لەدوای دەستنیشانکردنی بەلەمێکی پلاستیكی کە ژماره‌یه‌ك کۆچبەری ھەڵگرتبوو، تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی رەوانەی ناوچەکە کرد.

ئەو 16 کۆچبەرە کە لە سەر بەلەمەک بوون لەلایەن تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکانەوە دەستگیرکران.

دوای راییکردنی كاره‌كانیان، کۆچبەرەکان رادەستی فەرمانگەی کۆچ لە پارێزگای موغڵا کران.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.