بەبڕی زیاتر لە106 ملیۆن دینار پرۆژەیەکی کارەبا لەقەڵادزێ جێبەجێ دەکرێت.
بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى گشتی کارەبای سلێمانى و لەسەر بودجەی داهاتی (8%) بەبڕی زیاتر (106) ملیۆن دینار پرۆژەیەكی كارەبا لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای راپەڕین جێبەجێ دەكرێت.
لەوبارەیەوە ئەندازیار عەلی مەحمود ئیبراهیم سەرپەرشتیاری پرۆژەكە رایگەیاند: پرۆژەکە بریتیە لەدانانی چەند محاویلەیەک بۆ گەڕەکی هەنارۆک قەڵادزێ وێستگەی شەهید فاروق فیدەری پێنج، کە پێکهاتووە لەدانانی 3 محاویلەی 400 کی ڤی لەگەڵ 74 ستوونی پەستان بەرزو پەستان نزم.
كۆى بودجهى پرۆژەکە بریتیە لە(106.571.600) سەدو شەش ملیۆن و پێنج سەدو حەفتاویەک هەزارو شەش سەد دینار و پرۆژهكهش لەلایەن کۆمپانیای شازەکار جێبەجێ دەکرێت و وا بڕیارە لەماوەی (45) رۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت.
پڕۆژەیەکی کارەبا لە قەڵادزێ جێبەجێ دەکرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.