له‌میانی یارییه‌كانی گه‌ڕی یازده‌می خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی كوردستان، كاتژمێر 2ی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێ یاری له یاریگا جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یانه‌ی سۆران له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی شێروانه ده‌كات، به‌ر له به‌رێوه‌چوونی ئه‌م یاریه سۆران ده خاڵی هه‌یه‌و له پله‌ی یازده‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان دێت، له‌به‌رامبه‌ردا شێروانه له خانه‌ی هه‌شته‌مه به یازده خاڵ، بۆیه بردنه‌وه‌ی سێ خالی یاریه‌كه بۆ هه‌ردوو تیپ گرنگه، له یاریه‌كی دیكه‌شدا له شاری سلێمانی، یانه‌ی سیروانی نوێ له یاری لوتكه‌ی ئه‌م گه‌ڕه میوانداری یانه‌ی دهۆك ده‌كات، سیروانی نوێ له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كانه به نۆزده خاڵ، بۆیه بردنه‌وه‌ی سێ خالی یاریه‌كه سیروانی نوێ ده‌گه‌یه‌نێته پێشه‌نگی ریزبه‌ند، دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ندرێن له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی ئارارات دووچاری یه‌كه‌م دۆڕان له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه هات، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی دهۆك سێزده خالی هه‌یه‌و له‌خانه‌ی حه‌وته‌م دێت.
هه‌ر له شاری سلێمانی یانه‌ی نه‌ورۆز كه به كۆكردنه‌وه‌ی پازده خاڵ له پله‌ی سێیه‌م دێت میوانداری یانه‌ی برایه‌تی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو ده‌كات، برایه‌تی خاوه‌نی سێزده خاڵه‌و له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ند دایه، بۆیه هه‌ردوولا چاویان له سێ خالی یاریه‌كه‌یه تا له ڕكابه‌ریكردن له‌گه‌ڵ تیپه‌كانی خاوه‌ن پله‌كانی پێشه‌وه‌ی ڕیزبه‌ند دوورنه‌كه‌ونه‌وه.
خشته‌و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی 11 ى خولی نایابی کوردستان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.