Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:38

 ئیسرائیل هێرشی کرده‌ سەر چەند خاڵێکی سەربازی لە باشووری سووریا

کوردستان TV
100%

رژێمی بەشار ئەسەد، بانگەشەی ئەوە کرد کە ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر چەند خاڵێکی سەربازیی لە باشووری سووریا.

ئاژانسی هەواڵیی سەربە رژێم "سانا" ، بەپشت بەستن بە سەرچاوە سەربازییەکان، بڵاوی کردەوە کە کاتژمێر 00:50 بە کاتی ناوخۆ، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر چەند خاڵێکی سەربە هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د لە باشووری ئه‌و وڵاته‌.

لە ھەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە لە هێرشەکەدا، سەربازێكی رژێم كوژراوه‌ و هاتووه‌ ''سیستمی بەرگریی ئاسمانیمان بەرپەرچی مووشەکەکانی دووژمنی داوەتەوە و زۆربەیان خستووەتە خوارەوە''.

لە ساڵی 2011ەوە تا ئێستا لەوەتەی شەڕی ناوخۆی سووریا دەستی پێ کردووە، ئیسرائیل ناو بە ناو هێرش دەکاتە سەر گرووپەکانی ئێران و خاڵە سەربازییەکانی سەربە رژێم.

ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌گوترێت له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر سووریا به‌ گشتی كاته‌كانی ئێواره‌ یان شه‌وان ئه‌نجام ده‌درێن.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.