له گه‌ڕی حه‌ڤده‌می خولی ئینگلته‌را، ئه‌مشه‌و یانه‌ی لیڤه‌رپول میوانداری یانه‌ی نیوكاسل یونایتد ده‌كات، به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م یاریه لیڤه‌رپول سی و حه‌وت خاڵی هه‌یه‌و به جیاوازی چوار خاڵ له دوای مانچسته‌رسیتی پێشه‌نگ دێت، به‌ڵام سیتیزێنز یاریه‌ك زێتری ئه‌نجامداوه.
له به‌رامبه‌ردا نیوكاسل یونایتد ئاستی وه‌ك پێویست نیه‌و ته‌نیا ده خالی هه‌یه‌و له پله‌ی نۆزده‌م و پێش كۆتایی ریزبه‌ند دایه، بۆیه پێشبینیه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی رێدزه، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا یۆرگن كلۆپی ئه‌ڵمانی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌پول ڕایگه‌یاند، فێرمینۆی به‌ڕازیلی و یاریزانی تیپه‌كه‌ی له پێكان چاكبۆته‌وه‌و بۆ یاری به‌رامبه‌ر نیوكاسل ئاماده‌یه.
ڕاهێنه‌ره‌كه ئاشكراشیكرد كه فێرمینیۆ به‌م دواییه‌و به شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌ستی به ڕاهێنان و ئاماده‌كاری كردوه‌و ئێستاش یه‌كێكه له بژارده‌كان بۆ به‌شداریكردن له یاری به‌رامبه‌ر نیوكاسڵ، كلۆپ گوتیشی، گه‌ڕانه‌وه‌ی فێرمینۆ بۆ ریزی تیپه‌كه‌مان زۆر گرنگه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا گوشارێكی زۆرمان له‌سه‌ره‌و چه‌ند یاریه‌كی گرنگمان له‌پێشه، بۆیه پێویسته ته‌واوی یاریزانانمان بۆ سه‌رجه‌م ركابه‌ریه‌كان ئاماده‌بن.
جێگای باسه فێرمینۆ له یاری به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا دووچاری پێكانی ئه‌ژنۆی هاتبوو.
له پریمه‌رلیگدا ئه‌مشه‌و لیڤه‌رپول میوانداری نیوکاسڵ یونایتد ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.