جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ویلایه‌تی كینتاكی كه به‌هۆی باهۆزه‌كانی 10ی ئه‌م مانگه‌وه 74 كه‌س له‌وێ گیانیان له‌ده‌ست دا بەسەرکردەوە و له‌گه‌ڵ زیانبه‌ركه‌وتووانی باهۆزه‌كه كۆبووه و بڕیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیانی دا.
جۆ بایدن سه‌ره‌تا سه‌ردانی ناوچه‌ی مەیفیڵد و دواتر سه‌ردانی ناوچه‌ی داوسۆن سپرینگس'ی كرد كه له‌سه‌دا 75ی له‌گه‌ڵ زەویدا یه‌كسان بووه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا، له‌گه‌ڵ زیانبه‌ركه‌وتووانی باهۆزه‌كه كۆبووه‌وه و به‌ڵێنی پێدان كه كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات.
جۆ بایدن له داوسۆن سپرینگس رایگه‌یاند كه باهۆزه‌كه‌ی 10ی مانگ یه‌كێكه له باهۆزه هه‌ره‌گه‌وره‌كان و به عه‌قڵی كه‌سدا نه‌هاتووه كه باهۆزێكی هێنده گه‌وره روو بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.