لە رۆژنامەی فەرمی کۆماری تورکیادا، بڕیاری تایبەت بە دامەزراندن و لەکارلابردنی چەند پۆستێکی وەزارەتی گەنجینە و دارایی بڵاوکرایەوە.
بڕیارەکە بە واژووی سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە بڵاوکراوەتەوە کە بریتییە لە لەکارلابردنی شاکر ئەرجان گول و محةمةد حەمید یڵدرم لە پۆستی یاریدەدەرانی وەزیری گەنجینە و دارایی و دانانی مەحمود گورجان و یونس ئەلیتاش لە جێیان.
هەروەها بەڕێوبەری گشتیی دابینکردنی دارایی وەزارەتەکە، عەبدوڵڵا بایەزید و بەڕێوبەری گشتیی لێکۆڵینەوە و پڕۆگرامی ئابووریی، ئەحمەد یاڵچن کایا لە پۆستەکانیان لابران.
لەلایەکی دیکەشەوە یەعقوب ئاسارکایا، کرایە سەرۆکی دووەمی دەزگای چاودێری و رێکخستنی بانکداریی و هەریەکە لە مستەفا باڵجی و ئۆلجای توران کرانە ئەندامی دەزگاکە.
شایانی باسه دوور خستنهوهی ئهو بهرپرسانه له كاتێكدایه كه لیرهی توركی لهبهرامبهر دۆلاری ئهمریكیدا دابهزێنێكی گهورهی بهخۆیهوه بینیوهو ئابووری توركیای بهرهو لاوازبوون بردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.