Erbil 38°C دووشەممە 15 حوزەیران 14:28

کەشناسی: بەفر و بارانی بە لێزمە دەبارێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌، کەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی کانوونی یەکەم، ئاسمان لە نیمچەهەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دەستپێکردنی باران لە کاتەکانی ئێوارەدا لە ناوچە شاخاوییەکان و پاشان لە تەواوی ناوچەکە. 
کەشوهەوای سبەینێ هەینی 17ی کانوونی یەکەم، ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت، هەندێ کات لێزمەباران دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر دەبارێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.