Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 13:27

چه‌مکی کتێبی"شانۆگه‌ری سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یوبی"

کوردستان TV
100%


له‌ ڕێوڕه‌سمی یادی سه‌ت ساڵه‌ی په‌یدابوونی هونه‌ری شانۆ له‌ كوردستان كه‌ یه‌كه‌مین چرای ساڵی1921 به‌ شانۆگه‌ریی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یووبی داگیرسا، بڵاوكرایه‌وه‌.
 له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی نووسه‌ر ئه‌م كتێبه‌ موحسین محه‌مه‌د راگه‌یاند" هیوادارم ئه‌م كتێبه‌مان خزمه‌تێك به‌ڕه‌وتی شانۆی كوردیمان بكات،بنه‌ماكانی یه‌كه‌مین شانۆگه‌ریی له‌م هه‌شت خاڵه‌دا به‌رجه‌سته‌ ده‌بێ: 
 1- ناوی شانۆگه‌رییه‌كه‌ سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یووبی.
 2- نووسه‌ری شانۆگه‌رییه‌كه‌ نه‌جیب حه‌داده‌. 
3- ده‌قه‌كه‌ چاپكراوه‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.
 4- ساڵی 1921 له هه‌ولێر نمایشكراوه‌.
 5-به‌رهه‌می لێژنه‌ی فه‌ن و ته‌مسیلی قوتابخانه‌ی ئه‌ربیل ئولا.
 6- شوێنی نمایش پێش مزگه‌وتی خانه‌قا لایه‌كی حه‌مام و لایه‌كی خان بووه‌.
 7- ناوی هه‌ندێ له‌ به‌شداران: عه‌بدوڵا عه‌زیز كارگه‌چی. غه‌ریب سه‌لیم. حیسامه‌دین یه‌حیا. عه‌بدولمته‌لیب سه‌ید جه‌میل. ئه‌دیب عه‌لی ئه‌لقه‌ی په‌یوه‌ندی، هه‌مان ساڵ له‌ موسڵ نمایشكراوه‌. 
 8-له‌ 1930 له‌ هه‌ولێر دووباره‌كراوه‌ته‌وه‌. له‌ 1939 به‌كوردی نمایشكراوه‌، وێنه‌یان هه‌یه‌. له‌ 1935 له‌ كۆیه‌و سلێمانی نمایشكراوه‌".
له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی دا موحسین محه‌مه‌د گووتی"سه‌ره‌تای هه‌شتاكان كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كانی مامۆستایان محمد ته‌یمور و مه‌غدید حاجی هه‌ندێ له‌ مامۆستایان و به‌شداران له‌ ژیاندا مابوون".
ئا- كامران 

 

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.