Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 21:50

داوا ده‌کرێت ئه‌ورووپا سزای رووسیا بدات

کوردستان TV
100%

ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی،سه‌رۆكوه‌زیرانی ئۆكراینا، رایگەیاند كه‌ پێویسته‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌بێ چاوه‌ڕوانی كردنی ئه‌گه‌ری هێرشی رووسیا بۆسه‌ر خاكی ئۆكراینا، سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا بسه‌پێنێت.

ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی له‌ پاش لووتكه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا-هاوبه‌شی خۆرهه‌ڵات كه‌ له‌ بڕۆكسل به‌ڕێوه‌چوو، بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا.

سه‌رۆكوه‌زیرانی ئۆكراینا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئاماده‌ی دانوستانه‌ له‌گه‌ڵ رووسیا له‌ پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ تا ئێستا سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین نایه‌وێت بێته‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆ.

گوتیشی: "به‌ لای ئێمه‌وه‌ گرنگه‌ سزاكان پێش پێكدادان بسه‌پێندرێت نه‌ك دوای دروستبوونی پێكدادان، چونكه‌ ئه‌گه‌ر سزاكان دوای دروستبوونی پێكدادان بسه‌پێندرێت ئه‌وای بێ مانا ده‌بن".

سه‌رۆكوه‌زیرانی ئۆكرانیا راشیگه‌یاند "جه‌نگێكمان هه‌یه‌ كه‌ هه‌شت ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌. تێده‌گه‌ین له‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر سزاكان پێش ده‌ستپێكی پێكدادانه‌كان بسه‌پێندرێت ده‌بێته‌ ئه‌گه‌ری میكانیزمی رێگرتن له‌ هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان".

به‌رپرسانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕن له‌ چڕبوونه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازیی رووسیا له‌ نزیك سنووری ئۆكراینا له‌ مانگی رابردووه‌وه‌ تا ئیستا و ناو به‌ ناو باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ری دووباری هێرشكردنه‌وه‌ بۆسه‌ر ئۆكراینا ده‌ره‌نجامی جددی ده‌بێت.

ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی كه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ لووتكه‌كه‌دا له‌ بڕۆكسله‌، سبه‌ی له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ كۆده‌بێته‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.