له هۆڵی هوتێلی ئۆسكار،له شاری هه‌ولێر پیشانگای هونه‌ری شێوه‌كاری (30) هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری شاری به‌غداو شاره‌كانی باشووری عێراق له‌لایه‌ن ده‌زگای سۆمه‌ر و به‌هاوكاری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان عێراق كرایه‌وه.
هونه‌رمه‌ندان كه گروپێكن به‌ناوی (تجمع روافد)، ئه‌مه نۆیه‌مین پیشانگایانه،تابلۆكانیان" جوان و سه‌رنج ڕاكێش و ئاست به‌رزن،گوزارشت له پێشكه‌وتنی هونه‌ری شێوه‌كاری ده‌كه‌ن له عێراقدا.
هیوا سوعاد ،سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و ژماره‌یه‌كی دیكه له هونه‌رمه‌ندانی هه‌ولێر ئاماده‌ی و به‌شداربوون له پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌سه‌ر هونه‌رمه‌نده به‌شداربووه‌كان.
شایانی باسه ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه وه‌كو گروپێكی گه‌شتیاری هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ گه‌شته‌كانیاندا پێشانگاش ده‌كه‌نه‌وه‌و هونه‌ره‌كه‌یان ده‌ناسێنن.
ئا- كامران
30 شێوه‌کاری عێراقی پیشانگایه‌ک له هه‌ولێر ده‌که‌نه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.