لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 74 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 74 دۆلار و 58 سەنت و رۆژەکەی بە 73 دۆلار و 88 سەنت تەواوکرد.
ئەمڕۆ-ش لە کاتژمێر 09:00ەوە، نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا 0،92 بەرزبووەتەوە و بە 74 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە 71 دۆلار و 61 سەنت فرۆشرا.
سەرەڕای چاوەڕوانییەکان لەبارەی ئەوەی کە حاڵەتەکانی تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی کۆرۆنا داخوازی لەسەر نەوت کەم دەکاتەوە، دابەزینی یەدەگی نەوتی خاو و بانزینی ئەمریکا زیاد لە پێشبینییەکان کاریگەربوون لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکەی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.