Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 21:29

گه‌رده‌لوولێک بەخێرایی لە فلیپین نزیک دەبێتەوە

خێراییه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته‌ 215 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكد
کوردستان TV
100%

گه‌رده‌لوولی "رای" بەخێرایی لە باشووری خۆرهەڵاتی فلیپین نزیک دەبێتەوە.

كه‌ناڵی CNN له‌ هه‌واڵێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ خێرایی ئه‌و تونده‌بایه‌ی به‌ره‌و فلیپین پێشڕه‌وی ده‌كات گه‌یشتووه‌ته‌ 215 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا، كه‌ ئەوه‌ش یەکسانە بە پلەی چوارەم لە پێوەری گەردەلوولی سافیر-سیمپسۆن.

ناوه‌ندی هۆشداری گه‌رده‌لوولی هاوبه‌ش، پێشبینی كرد خێرایی تونده‌با بگاته‌ 260 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا و ره‌نگه‌ به‌هێزی گه‌رده‌لووله‌كه‌ بگاته‌ پله‌ی پێنجه‌م.

هاوكات نووسینگه‌ی كه‌شناسی فلیپین "PAGASA" رایگه‌یاند كه‌ تا به‌یانی چاوه‌ڕوانی بارانی وه‌رزی ده‌كرێت و هۆشداریشی دا كه‌ ره‌نگه‌ له‌ دوورگه‌كانی مینداناۆ و ڤیسایاس ئه‌گه‌ری باران بارینی به‌لێزمه‌ لافاو دروست بكات.

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی The National New، هه‌زاران كه‌س كه‌ له‌ كه‌ناراوه‌كان ده‌ژین ماڵ و حاڵیان جێهێشتووه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.