Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 16:49

گرێبه‌ستی ئیریکسن له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینته‌رمیلان به‌کۆتا دێت

کوردستان TV
100%


دوای ئه‌وه‌ی له‌ هاوینی ڕابردوودا، كریستیان ئێریكسنی دانیماركی و یاریزانی یانه‌ی ئینته‌رمیلان له‌ یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی و هه‌لبژارده‌ی فنله‌ندا له‌ جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا دووچاری جه‌ڵته‌ی دڵ هات‌ و له‌ ناو یاریگا بورایه‌وه‌، ‌ئێستا ئه‌م یاریزانه‌ دوای باشبوونی باری ته‌ندروستی له‌ ڕیزی یانه‌ی ئۆدنسی دانیماركی ده‌ستی به‌ ڕاهێنان كردۆته‌وه‌.
 هاوكات ڕۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی روونیكرده‌وه‌ به‌هۆی رێساو رێنماییه‌كانی خولی ئیتالیا‌، ئیریكسن ناتوانێت له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینته‌رمیلان درێژه به‌ كاروانی وه‌رزشی بدات، له‌به‌رئه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ ئامێری رێكخستنی لێدانی دڵی بۆ دانراوه‌.
 ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ یاساكانی كالچیۆ ناگونجێت، گرێبه‌ستی ئێستای ئێریكسن له‌گه‌ڵ ئینته‌ر له‌ حوزه‌یرانی دووهه‌زارو بیست وچوار ته‌واوده‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی باری ته‌ندروستی ئێستای یاریزانه‌كه‌،‌ هه‌ردوولا ڕه‌زامه‌ندیان نیشانداوه‌ گرێبه‌ستی نێوانیان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌ .   

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.