بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی ڕایگەیاند، ڤایرۆسی ئۆمیکڕۆن زۆر خێراتر بڵاودەبێتەوە بەراورد بە جۆرەکانی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.
تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ڤایرۆسە گۆڕاوە نوێیەکەی کۆڕۆنا کە بە ئۆمیکڕۆن ناسراوە تا ئێستا لە 77 وڵاتی جیهان بڵاوبۆتەوە.
ڕاشیگەیاند: هەروەها ئەو وڵاتانەی کە تا ئێستا داتاکانیان بڵاونەکردۆتەوە بە مانای ئەوە نایەت کە ئۆمیکڕۆن لەناو وڵاتەکەیانیاندا بڵاونەبۆتەوە.
ئه‌دهانۆم گوتیشی: له دواین لێكۆڵینه‌وه‌كانماندا دركمان به كه‌مبوونه‌وه‌یه‌كی كه‌م له كاریگه‌ری ڤاكسینه‌كانی كۆرۆنا كردووه، كه وه‌ك به‌رگرییه‌ك به‌كارده‌هێنرێت له پێناو پاراستنی هاووڵاتیان له مردن و به‌كارهێنانی ئۆكسجینی ده‌ستكرد
بەڕێوەبەری تەندروستی جیهانی ڕوونیشی کردەوە کە ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن سیستمی ته‌ندروستی وڵاتان ده‌خاته ژێر مه‌ترسییه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی كه هیچ ئاماده‌كارییه‌كیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكڕۆن نه‌كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.