كونسوڵی گشتی فڕه‌نسا له هه‌ولێر له ڕۆژی ئاڵای كوردستاندا وێنه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا هه‌ردوو ئاڵای كوردستان و كوردستان له شاری پاریسی پایته‌خت ده‌رده‌كه‌ون.
ئۆلیڤیێ دۆكۆتینی كونسوڵی گشتی فڕه‌نسا له هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) وێنه‌كه‌ی بڵاو كردۆته‌وه.
له وێنه‌كه‌دا هه‌ردوو ئاڵای كوردستان و ئاڵای فڕه‌نسا له‌ته‌ك یه‌كتر له شاری پاریسی پاته‌ختی فڕه‌نسا ده‌رده‌كه‌وێت، وێنه‌كه له ساڵی 2019 گیراوه.
ئۆلیڤیێ له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئاڵای كوردستان و فڕه‌نسا، به زمانی كوردیش نووسیویه‌تی (شان به شان - Côte à côte)
جێی باسه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مه‌ڕاسیمه‌كانی ڕۆژی ئاڵای كوردستان به‌ڕێوه چوو و یاده‌كه به‌رز ڕاگیرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.