سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئێزدییەکانی کوردستان و جیهان دەکات، بەبۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزی.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:-
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی «جەژنی ڕۆژووی ئێزی»، گەرمترین پیرۆزبایی له خوشک و برایانی ئێزیدی لە كوردستان و سەرانسەری جیهان دەكەم.
هیوادارم ئەو جەژنە، شادی و ئارامی و بەختەوەریی بۆ خوشك و برا ئێزیدیەكانمان بهێنێت و کۆتایی بە ئازار و مەینەتییەکانیان بێت.
كوردستان سەرزەمینی پێكەوەژیانی نەتەوە و ئایینە جیاجیاكانە و جەخت لە پاراستنی فەرهەنگی برایەتی و پێكەوەژیان و قووڵتركردنی دەكەینەوە.
جەژنتان پیرۆز و، ئومێد دەكەم هەمیشە جەژنەكانتان لە خۆشی و ئاشتیدا بكەنەوە.
مسعود بارزانی
16ی كانوونی یەكەمی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.