به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی حكوومه‌تی عێراق كه ئاراسته‌ی پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و كه‌ركووك و دیاله و سه‌ڵاحه‌دین كراوه، داوای كردووه نرخی هه‌ر لیترێك به‌نزین بكه‌ن به 650 دینار.
نووسراوه‌كه هی كۆمپانیای به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی عێراقه و ژماره‌ی 13249 له‌سه‌ره و له ڕێكه‌وتی 15/12/2021 ده‌رچووه و ئاراسته‌ی پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و كه‌ركووك و دیاله و سه‌ڵاحه‌دین كراوه و داوای لێ كردوون ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی كه له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نزیكن نرخه‌كه‌ی بكه‌ن 650 دینار.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه پێشتر نرخی هه‌ر لیترێك به‌نزین له‌م ناوچانه به 450 دینار بووه.
نووسراوه‌كه داواشی كردووه به زووترین كات ئه‌م فه‌رمانه جێبه‌جێ بكه‌ن و نرخی به‌نزین به‌رز بكه‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: فه‌رمانكه گه‌یشتۆته پارێزگای كه‌ركووك و بڕیاریش دراوه ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی كه له سنووری هه‌رێمی كوردستان نزیكن نرخی هه‌ر لیترێك بكه‌ن به 650 دینار.
ڕاشیگه‌یاند: كۆمپانیای به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی شاری كه‌ركووك تا ئێستا بڕیاری یه‌كجاری نه‌داوه له كام وێستگه نرخی به‌نزین گران بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.