كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد، ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و هۆكارانه دێت كه به‌هۆیه‌وه عێراقییه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كۆمیسیۆن ڕایگه‌یاند: ئه‌مساڵ 2021 به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 8286 ڕووداوی هاتوچۆ له عێراق ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه 2152 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ڕاشیگه‌یاند: ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و هۆكارانه دێت كه به‌هۆیه‌وه عێراقییه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه و پێش ڕووداوه تیرۆریستی و توندوتیژییه‌كان دێت.
كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ جه‌ختیشی كرده‌وه كه یه‌كێكی تر له‌و هۆكارانه‌ی كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری عێراقییه‌كانی كوشتووه ڕووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه و شۆڕتی كاره‌بایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.