حكوومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 15 گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیای چینی ئیمزا كردووه بۆ دروستكردنی 1000 قوتابخانه له پارێزگاكانی عێراق.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به ئاماده‌بوونی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕێوڕه‌سمی واژووكردنی 15 گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ لایه‌نی چینی به‌ڕێوه‌چوو بۆ دروستكردنی هه‌زار قوتابخانه له ناوچه جیاجیاكانی عێراق، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و چین دێت.
ڕاشیگه‌یاند: 679 قوتابخانه له‌لایه‌ن كۆمپانیای پاوه‌ر چاینا دروست ده‌كرێت و 321 قوتابخانه‌ی تریش له‌لایه‌ن كۆمپانیای سینۆ تێك دروست ده‌كرێت.
ئه‌مه له كاتیكدایه كه ئێستا عێراق كێشه‌ی زۆری له كه‌می باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌كان هه‌یه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی كردۆته سه‌ر پڕۆسه‌ی خوێندن له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات.
به‌گوێره‌ی تۆژینه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ر دوو قوتابخانه‌یه‌ك له عێراق قوتابخانه‌یه‌ك كێشه‌ی تێكچوونی باڵه‌خانه‌ی هه‌یه و پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها ئێستا زۆرێك له قوتابخانه‌كان دوو ده‌وام و سێ ده‌وامی تێدا ده‌كرێت به‌هۆی زۆری قوتابییه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.