دوای ئەوەی كۆمپانیای فایزهر لهلایهن ڕێكخراوی تهندروستی جیهانی ڕهزامهندی وهرگرت بۆ دروستكردنی حهبی ڕووبهڕووبوونهوهی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، ئاژانسی دەرمانی ئەوروپی حەبەکەی پەسەند کرد.
ئاژانسی دەرمانی ئەوروپی (EMA) ڕایگەیاند، حەبە نوێیەکەی فایزەر بۆ چارەسەری کۆڕۆنا لەلایەن ئاژانسەکەیانەوە پەسەند کراوە و بۆ لەمەودوا دەتوانرێت لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە بەکاربهێنرێت.
کۆمپانیای فایزەر ڕایگەیاند: بەهۆی کاریگەری حەبەکەوە ژمارەی مردن و نەخۆش لە نەخۆشخانەکان بە ڕێژەی 90% کەمی کردووە.
ڕاشیگەیاند: حەبەکە لە دژی ڤایرۆسە گۆڕاوە نوێیەکەی کۆڕۆناش کە بە ئۆمیکڕۆن ناسراوە کار دەکات.
چارەسەرەکە لە پێنج ڕۆژی سەرەتای دەرکەوتنی نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەدرێت بە نەخۆشەکە، حەبەکە لە ڕێگەی ھێرشکردن بۆ سەر ئەو ئەنزیمەی ڤایرۆسەکە بەکاری دەھێنێت بۆ زۆربوونی خۆی، ھەوڵ دەدات کێشە بخاتە نێو جیناتی ڤایرۆسەکە بۆ ئەوەی نەیناسێتەوە، بەمجۆرە ڕێگە دەگرێت لە زۆربوون و گەشەسەندنی ڤایرۆسەکە لەنێو لەشی مرۆڤ، بۆیە ئەگەر لەسەرەتای قۆناغەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە نەدرێت بە نەخۆشەکە سوودی نابێت.
جێی باسە یەکەم چارەسەرە کە لە ڕێگەی دەرزی و دەمارەوە نادرێت بە تووشبووان بەڵکو لە ڕێگەی دەمەوە پێیان دەدرێت، ئەم حەبەش بەتەواوی دۆخەکە دەگۆڕێت، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی بەرگریی لەشیان لاوازە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.