كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد، گه‌شته‌كانیان بۆ شاری مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیا ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
كۆمپانیاكه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: دووباره گه‌شته ڕاسته‌وخۆكان بۆ شاری مۆسكۆی ڕووسیا له 25ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند كه بۆ وه‌رگرتنی پلیت و ڕه‌زامه‌ندی گه‌شتكردن ده‌توانن سه‌ردانی نووسینگه‌ی فه‌رمی هێڵی ئاسمانی عێراقی له شاری مۆسكۆ بكه‌ن.
جێی باسه له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی دروستبوونی كێشه‌ی كۆچبه‌ران له سنووره‌كانی بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته و ڕووسیا ڕاگیرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.