Erbil 38°C دووشەممە 15 حوزەیران 10:58

پێشمەرگە گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە گەرمیان دەدۆزێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی هێزە هاوبەشەکان لە میحوەری دووی قەرەتەپە، ئەمڕۆ پێنجشه‌م ئەو هێزانە گۆڕێکی بە کۆمەڵیان دۆزییەوە کە سێزده‌ تەرمی تێدا بوون.

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و ئه‌و ناسنامەی پێیانبووه‌ دەرکەوتووە کە دووان لەوانە هاووڵاتین و ئەوانی تریش سەر بە هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراقی بوون و پێش دوو ساڵ لەلایەن تیرۆریستانەوە ڕفێنراون و دواتر کوژراون.

گۆڕە بە کۆمەڵەکە دەکەوێتە نێوان دەڕاجی و پەلکانە لە ناوچەی قۆری چای کە لەم ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەی ئەم دواییانەدا ئەم ناوچەیە بوو بە ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە و هێزەکانی پێشمەرگە کێوماڵییان کرد کە داعش پێشتر سودی لێ بینی بوو بۆ کاری تیرۆریستی و خۆحەشاردان.

ئێستا هێزێکی پێشمەرگە لەو ناوچەیە جێگیر کراوە و چیتر ڕێگە نادرێت داعش و هاوشێوەکانی سوود لەو بۆشاییە ئەمنیانە وەربگرن کە پێشتر هەبووە.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.