پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه له لافاوه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی شاری هه‌ولێر به‌داخه‌وه زیانی گیانی هه‌یه جگه له زیانێكی زۆری ماددی كه به‌ر هاووڵاتییان و سه‌روماڵیان كه‌وتووه.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: به‌هۆی بارینی بارانێكی زۆر كه ئه‌مشه‌و سنوور و سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێری گرته‌وه به‌هۆیه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وه‌ی تا ئێستا زانراوه 8 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌داخه‌وه له گه‌ڕه‌كی داره‌تووی شاری هه‌ولێر 3 هاووڵاتی یه‌ك خێزان گیانیان له‌ده‌ستداوه كه دایكێك و داپیرێك و كچێكن، هه‌ر له سنووری داره‌توو 2 هاووڵاتی تریش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئومێد خۆشناو ڕاشیگه‌یاند: له شاره‌دێی قوشته‌په منداڵێك و كه‌سێكی تر گیانی له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها له شاره‌دێی شه‌مامكیش هاووڵاتییه‌كی تر به‌هۆی هه‌وره برووسكه گیانی له‌ده‌ستداوه.
پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكراشی كرد كه ئێستا دۆخی شاری هه‌ولێر باشه و لافاو له زۆربه‌ی ناوچه‌كان كه‌مبووه‌ته‌وه به‌هۆی ڕاوه‌ستانی بارانه‌وه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان هه‌ر له شه‌وی ڕابردووه‌وه تا ئێستا له هه‌وڵه‌كانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخه‌كه و ڕزگاركردنی هاووڵاتییان به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.