به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی چۆمان ئاشكرای كرد، ئه‌مشه‌و له سنووری شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران به‌فر و بارانێكی زۆر باریوه و ڕێژه‌ی بارانی ئه‌مساڵیش له سنووره‌كه تا ئێستا 27 ملم زیاتر بووه له چاو ساڵی ڕابردوو.
سلێمان عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی چۆمان به (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: له شەوی ڕابردووه‌وه شەپۆلێکی بەفربارین سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەرانی گرتۆته‌وه، بەڵام نەبۆتە هۆکاری پەکخستنی ڕێگاوبانەکان و ئاستەنگی هاتووچۆ.
ڕاشیگه‌یاند: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە سەنتەری شارۆچكه‌ی چۆمان 50 ملم باران باریوە، کۆی بارانبارینی ئەم مانگە 106 ملم بووە، واته بارانبارینی ئەمساڵ گەیشتۆتە 194 ملم، ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ساڵی ڕابردوو تا ئه‌م كاته 167 ملم باران باری بوو، واتا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕێژەی باران بارینی ئەمساڵ 27 ملم زیادی کردووە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بارانه زۆره‌كه‌ی ئه‌مساڵ بێگومان سوودێکی زۆرباشی هەیە بۆ زۆربوونی ئاوی ژێرزەوی و سوود وەرگرتن بۆ بواری کشتوکاڵی.
موخڵیس ناوەندەیی سەرۆکی شارەوانی چۆمان تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له شه‌وی ڕابردووه‌وه بارانێكی زۆر له سنووره‌كه‌مان باریوه، به‌ڵام شوكور بۆ خوا تا ئێستا هیچ لافاوێک دروست نه‌بووه تا خەڵک تووشی زیان ببێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.