سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وردی چاودێری دۆخه‌كه ده‌كات و داوای له پارێزگاری هه‌ولێر و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم كردووه به په‌له به هانای زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی شاری هه‌ولێره‌وه بچن.
پارێزگاری هه‌ولێر له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد: مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی هه‌ر له شه‌وی ڕابردووه‌وه چه‌ندینجار په‌یوه‌ندی به ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری دۆخی هاووڵاتییان و شاری هه‌ولێر بێت دوای دروستبوونی لافاو به‌هۆی بارانی به‌خوڕ و زۆره‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: مەسرور بارزانى بە وردى چاودێرى دۆخەکە دەکات و پارێزگارى هەولێریشى ڕاسپاردووە لە ڕێگە دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە بە پەلە بە ھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی شاری هه‌ولێر كردووه ھەرچی پێویست بێت بۆ ھاوکاریکردنی هاووڵاتییان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان ئەنجامی بدەن.
جێی باسه له درەنگانی ئەمشەوه‌وه لە ئەنجامی یەکگرتنی دوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور بووتە هۆى دروستبوونى شەپۆلێکی بە خوڕى باران لە شاری هەولێر و له نزیک كاتژمێر 4ی به‌یانیه‌وه لافاو له بەشێکى زۆرى سنووری پارێزگای هه‌ولێر دروست بوو.
جگه له زیانێكی زۆری ماددی، به‌داخه‌وه زیانی گیانیش هه‌بووه و تا ئێستاش گیانله‌ده‌ستدانی 8 كه‌س به‌هۆی لافاوه‌كه ڕوونبووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.