به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان هۆشداریی دایه شارۆچكه‌ی كۆیه و هه‌ردوو ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان كه بارانبارینی به لێزمه ئه‌م ناوچانه ده‌گرێته‌وه و مه‌ترسی دروستبوونی لاوفاویان هه‌یه.
به‌شی پێشبینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: به گوێرەی پێشبینیمان لەماوەی 12 کاتژمێری داهاتوودا ئەگەری لێزمە باران و بروسکە بە رێژەی زۆر ناوچەکانی باکوری خۆرهەلاتی پارێزگای هەولێر ( قەزای کۆیە و ناحیەی تەق تەق و دەوروبەری) وهەروەها و ئیدارەی راپەرین و ئیدارەی گەرمیان دە گرێتەوە.
به‌ڕێوه‌رایه‌تییه‌كه داواشی له هاووڵاتییان كرد ئاگادار بن كه ڕه‌نگه به‌هۆی بارانی به‌لێزمه‌وه ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو له‌م ناوچانه سه‌ر هه‌ڵبدات.
جێی باسه له شه‌وی ڕابردووه‌وه له سنووری شاری هه‌ولێر بارانێكی زۆر و به لێزمه باریوه و به‌هۆیه‌وه لافاو له زۆرێك له گه‌ڕه‌كانی شاره‌كه و ده‌وروبه‌ری دروستبووه، جگه له زیانێكی زۆری ماددی، 8 هاووڵاتیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.