Erbil 38°C دووشەممە 15 حوزەیران 09:04

هاتوچۆی هه‌ولێر: ئێستا ڕێگاکانی هه‌ولێر کراونه‌ته‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، به‌شێكی زۆری ئه‌و ڕێگایانه‌ی كه‌ به‌هۆی لافاوه‌وه‌ له‌ شاری هه‌ولێر و ده‌و‌روبه‌ری كێشه‌یان بۆ دروست ببوو، ئێستا كراونه‌ته‌وه‌ و كێشه‌یان نییه‌.

فازڵ حاجی گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئێستا سەرجەم ڕێگایەکان کە هەولێر بەدەوروبەری دەبەستێتەوە، کراوەن و کێشەیان نییە، تەنیا ڕێگای هەولێر پیرمام لە نزیک 150 مەتری ئاوی لێ کۆبۆتەوە، لەگەڵ ڕێگای کۆنی بنەسڵاوە.

گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاند: داوا لە هاووڵاتییان دەکەین لە حاڵەتی زەروور نەبێت، ڕێگاکانی دەرەوە بەکار نەهێنن بەتایبەت ڕێگاکانی باکوری هەولێر، چونکە مەترسی بارانی بەخوڕ و لەناکاو هێشتا بوونی هەیە و لەوحالەتانەش ئەگەری داڕمانی شاخەکان هەیە.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.