سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کارەساتی لافاوی هەولێر دەکات.
کاتژمێر 3:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە باڵەخانەی پارێزگای هەولێر، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کارەساتی لافاوی هەولێر دەکات.
لە کۆبوونەوەکەدا کە پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسە پەیوەندیدارەکانی حکوومەت ئامادە دەبن سەرۆکی حکوومەت لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی پێشکەشکردنی فریاگوزاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە و زانینی قەبارەی زیانەکان دەکات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.