Erbil 38°C دووشەممە 15 حوزەیران 07:14

هەفتەیەک کرایە پشوو لە سەرجەم کۆلێژەکانی سەر بە زانکۆی سەڵاحەددین

کوردستان TV
100%

 

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بەشە ناوخۆیی کوڕانی لە هەولێر بەسەرکردەوە کە بەهۆی لافاو زیانی ماددی زۆری بەرکەوتووە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "ئەمڕۆ هەینی د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەیاوەری بریکاری وەزارەت و سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بەشەناوخۆیی شەوکەت شێخ یەزدینی بەسەرکردەوە و لەنزیکەوە لەگەڵ قوتابیان گفتوگۆی کرد و لە بارودۆخ و تەندروستیانی پرسی کە دوای لافاوەکەی دوێنێ شەو زیانێکی زۆری ماددی بە بەشە ناوخۆییەکە کەوتووە و ڕایگەیاند خۆشبەختانە زەرەر و زیانەکان تەنھا زیانی ماددیین و گیانی قوتابیە ئازیزەکانمان سەلامەتن."

 ئەوەش هاتووە "وەزیری خوێندنی باڵا وتویژینەوەی زانستی ستافی زانکۆی سەڵاحەدینیشی ڕاسپارد بەپەلە زیانەکانی لافاوەکە دەستنیشان یکەن و قەرەبووی خوێندکاران بکرێتەوە بۆ ئەوەی پێداویستی و کەلوپەلی پێویستیان بۆ دابین بکرێت و گیانیان سەلامەت بێت."

لە ڕاگەیانراوەکەی وەزارەتدا ئاماژە بەوەش کراوە کە بڕیاردرا یەک هەفتە بکرێتە پێشوی فەرمی لە سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی سەڵاحەددین بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی بەشە ناوخۆییەکە کە بەهۆی لافاو زیانی بەرکەوتووە.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.