بەهۆی باران بارینی بەلێزمە و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو چەندین ماڵ لە شاری کۆیە زیانیان بەرکەوتووە.
پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لە کۆیە ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی درەنگانی شەوی ڕابردوو هاوشێوەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان لە شاری کۆیە و تهقتهقیش چەندین ماڵ لە سنووری ههردوو قەزاکە زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام خۆشبهختانه زیانی گیانی نهبووه.
ڕاشیگەیاند: تیمێکی سەر بە شارەوانی سەرجەم ئەو سەرەمەنهۆڵانەیان هەڵگرتووە تا لە مەترسی لافاو بەدووربن، داواش دەکات هاووڵاتیان لە بوونی هەر مەترسییەکەوە ئاگاداریان بکەنەوە.
هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە بەپێی ئامارێک تەنها لە 24 کاتژمێری ڕابردوو لە تۆماری وێستگەی کەشناسی زانکۆ 40 ملم باران باریووە، لە کاتێکدا کە لە سەرەتای وەرزی دابارینەوە تەنها 14 ملم باریبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.