وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە ڕاگرتنی دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن ڕایگەیاند، تەواوی ئەو گەڕەکانەی بەر لافاو کەوتوون دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن ڕادەگیرێت.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: وێرای دەربڕینی هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشیمان لە قوربانییانی لافاوەکەی شەوی هەینی لە هەولێری پایتەخت، ئاگادارتان دەکەینەوە:- - تەواوی ئەوگەڕەکانەی بەر لافاو کەوتون دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن ڕادەگیرێت لە بەیانی ڕۆژی شەممە تاوەکو کاتی ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە و بڕیار و ڕێنوێنییەکانی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکەن.
ڕاشیگەیاند: هەر مامۆستا و قوتابییەکیش کە دانیشتووی ئەو گەڕەکانە بێت و دەوامی لە دەرەوەی ئەو گەرەکانە بێت کە بەر لافاو کەوتوون بەهۆی ئەوەی زیانیان بەرکەوتووە دەوام ناکەن و مۆڵەت پێدراودەبن .
وەزارەتی پەروەردە ئاماژە بەوەش دەکات کە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی یەکەی کارگێری لە کوردستان دەسەڵاتی تەواویان دەبێت لە هەر شوێنێک بەهۆی دۆخی کەشوهەوا بزانن کاریگەریی و مەترسی دروست دەبێت پێویستە (پێشوەختە بڕیار بدەن) بۆ ڕاگرتنی دەوام بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.