Erbil 38°C دووشەممە 15 حوزەیران 07:13

وەزیری ئەوقاف پەیامێک ئاراستەی مامۆستایانی ئایینی دەکات

کوردستان TV
100%

 

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا داوا لە مامۆستایانی ئایینی دەکات کە لەکاتی ڕوودانی کارەساتی سروشتی لەھەر ناوچەیەکدا بانگەواز بۆ ھاووڵاتیان بکەن تاوەکو بەھانای مرۆیی ھاونیشتیمانیان وخەڵکی ئازیزمان و لێقەوماوانەوە بچن تاوەکو گیانیان بپارێزن ومەترسیەکان کەمتر بکەنەوە.

پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند " زۆر بەداخەوە بۆ ئەو کارەساتە سروشتیەی لافاوی ئەمرۆی شاری ھەولێرو دەوروبەری بەتایبەتی شارۆچکەی دارەتوو ، قوشتەپە، ھەروەھا گوندەکانی سنوورەکە کە بووە ھۆی گیان لەدەست دانی ژمارەیەک لەئازیزان و خۆشەویستانمان و زەرەرەو زیانی زۆر،ئەو کارەساتەسروشتیانە روودەدەن لەدەسەڵاتی مرۆڤدا نیە، قەبارەی کارەساتەکەش لە توانایی مرۆیی گەورەتر بووە"

هەروەها نووسیویەتی " حکوومەتی کوردستان بەتایبەتی سەرۆک وەزیران ھەوڵی جددی دەدات بۆئەوەی زیانلێکەوتووان قەرەبوو بکرێنەوە، سوپاس بۆ ھەموو ئەوانەی لەو کاتانەدا دەستی ھاوکاری درێژ دەکەن، دەبێ لەکاتی ئەو جۆرە ڕووداوانە ھەموومان وەک ئەرکێکی نیشیتمانی نەتەوەیی مرۆیی مامەڵەی لەگەڵدا بکەین."

لە پەیامەکەیدا ئەوەش هاتووە " ەھەمان کاتدا داوا لە مامۆستایانی ئایینی بەڕێزی مزگەوتەکانی کوردستان دەکەین، کەلەکاتی روودانی کارەساتی سروشتی لەھەر ناوچەیەکدا بانگەواز بۆ ھاوڵاتیان بکەن تاوەکو بەھانایی مرۆیی ھاو نیشتیمانیان وخەڵکی ئازیزمان و لێقەوماوانەوە بچن تاوەکو گیانیان بپارێزن ومەترسیەکان کەمتر بکەنەوە."

ئاماژە بەوەش دەکات کە "ئەگەر موزایەدەی سیاسی بەھەموو شتێ بکرێ نابێ بەم جۆرە کارەساتە سروشتیانەوە بکرێت، ھەموو پێکەوە دەست لەناودەستی یەک بین، تاوەکو خەمی لێقەوماوان و زیانلێکەوتووان کەمبکەینەوە."

وەزیری ئەوقاف لە پەیامەکەیدا سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری ئەوانە دەکات کە بەھۆی کارەساتەکەوە گیانیان لەدەست داوە، هەروەها نووسیویەتی "خوای گەورە ئارامی بەھەموولایەک بدات."

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.