کەمێک پێش ئێستا هاووڵاتییەک لە سنووری قەزای کۆیە بەهۆی هەورە بروسکە گیانی لەدەستدا.
هاوکار عەلی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی کۆیە تایبەت بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ هاووڵاتییەک هێنراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی تەقتەق کە بە هەورە بروسکە گیانی لەدەستداوە.
گوتەبێژی بەڕیوەبەرایەتییەکە ئاشکرای کرد کە هاووڵاتیەكە ناوی (كاروان بەکر)ـە، خاوەنی 3 منداڵە و تەمەنی 36 ساڵە، لە بەردەرگای خۆیان لە ناو ناحییەی تەقتەق هەورەبروسكە لێی داوە تا گەیەنراوەتە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.