Erbil 38°C دووشەممە 15 حوزەیران 05:22

کەشناسی: ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیانراوێکدا، ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە لە ناوچە نزمەکان.
 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ هەینی ڕایگه‌یاند: پێشبینى ده‌كرێ ئه‌م شه‌و له‌ ناوچه‌كانى باكوورى هه‌رێمی کوردستان نمه‌ باران ببارێ و ئه‌گه‌رى كه‌مێک نمه‌ بارانیش هه‌یه‌ له‌ ناوه‌ڕاستى هه‌رێمی کوردستان.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ناوچه‌كانى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌رێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ناوچه‌كانى گه‌رمیان پێشبینى باران بارین ده‌كرێ به‌ شێوه‌ى (نمه‌ باران و بارانى مام ناوه‌ند و بارانى به‌ لێزمه‌ كه‌ هه‌ندێ كات هه‌وره‌ بروسكه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌بێت) تا به‌یانى به‌رده‌وام ده‌بێت پله‌كانى گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماكراوه‌كانى ئه‌مرۆ.

هەروەها ڕایگەیاند:  ته‌مومژ دروست ده‌بێت له‌ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر باشووری هه‌ولێر و پیرمام و ناوچه‌ شاخاویه‌كان و كه‌ركووک.

ئاماژە بەوەش دەکات کە ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاو هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ نزمه‌كان، هەروەها پێشبینی بارینی به‌فر له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كان دەکرێت. 

كه‌شناسی هه‌رێمی کوردستان هه‌روه‌ها بارانى 12 كاتژمێرى ڕابردووی له‌ هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانى هه‌رێم بڵاوكرده‌وه کە بەم شێوەیەن:-‌
هه‌ولێر 0.3 ملم
پیرمام 3.2 ملم
سلێمانى 12.8 ملم
چه‌مچه‌ماڵ 37.7 ملم
دهۆك 3.7 ملم
زاخۆ 4.1 ملم
ئاكرێ 11.2 ملم
ئامێدى 10.8 ملم
بامه‌رنێ 19.6 ملم
بارزان 13.6 ملم
بازیان 30.2 ملم
ده‌ربه‌ندیخان 0.6 ملم
دوكان 18.8 ملم
حاجى ئۆمه‌ران 56.8 ملم
هه‌ڵه‌بجه‌ 2.6 ملم
هه‌ڵشۆ 12.0 ملم
كانى ماسى 9.8 ملم
خه‌بات 0.2 ملم
مه‌یدان 0.6 ملم
سۆران 14.8 ملم
پێنجوێن 17.7 ملم
ماوه‌ت 24.0 ملم
قه‌ڵادزێ 41.0 ملم
باتوفه‌ 27.6 ملم
سمێلان 17.0
مێرگه‌سۆر 35.4ملم
سیده‌كان 14.8 ملم
چۆمان 16.2 ملم
خورماتوو 11.6 ملم
كه‌ركووك 0.7 ملم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.