سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی دەزگای ڕوانگەوە هاوکاری زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی ئەمڕۆی هەولێر دەکات و بڕێک پارە بۆ زیانلێکەوتووان تەرخان دەکات.
دەزگای ڕوانگە ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند:هاوکارییەکان لەلایەن سەرۆکی هەرێمی دابینکراوە و لە ڕێگەی دەزگای ڕوانگە دابەش دەکرێت، هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر و دەزگای خێرخوازی بارزانی دەبێت.
هەروەها ئەوەش هاتووە هاوکارییەکە بریتییە لە تەرخانکردنی بڕی 1 ملیار دیناری عێراقی، ئەو بڕە پارەیە تایبەت دەکرێت بۆ 3 پێداویستی. کە بریتین لە:-
-تەرخانکردنی کەلوپەل و پێداویستیی ناوماڵ
- دابینکردنی 3 ژەمی خواردن بۆ گشت ئەو خێزانە زیانبەرکەوتووانە
-هاوکاریکردنی خێرا لە پاککردنەوە و ڕێکخستنەوەی خانوو و باڵەخانە و شەقامە زیانبەرکەوتووەکان کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە
لە ڕاگەیانراوەکەی دەزگای ڕوانگە ئاماژە بەوەش دەکات کە هاوکارییەکان لەبەرەبەیانی شەممە دەست پێ دەکات و تا کاتی جێگیربوونەوەی خانەوادەکان بەردەوام دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.