لاوێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان ده‌ستگیر كرا
شه‌وی ڕابردوو، رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكردووه‌ته‌وه: هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران له شاری كرماشان ، لاوێكی كوردی ته‌مه‌ن 15 ساڵیان به‌ناوی دانیال كه‌ڕه‌می ده‌ستگیر كرد.
رێكخراوه‌كه ڕاشیده‌گه‌ێنێت: هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران به خانه‌واده‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه، دانیال ئازاد ده‌كرێت له به‌رامبه‌ر 100 ملیۆن تومه‌ن .
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن: خانه‌واده‌كه‌ی دانیالیش باری داراییان باش نییه و ئه‌و بڕه پاره‌یان نییه و تا ئێستاكه‌ش ئازاد نه‌كراوه.
هه‌نگاو ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: كه هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران به خانه‌واده‌ی دانیال كه‌ڕه‌مییان راگه‌یاندووه: كه دانیال وێنه‌ی ئاڵای كوردستانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆیه ده‌ستگیر كراوه.
هه‌روه‌ها هه‌نگاو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه: هه‌فته‌یه‌كه دانیال ده‌ستگیر كراوه ، تا ئێستا مافی چاو پێكه‌وتنی پێنه‌دراوه كه‌چاوی به خانه‌واده‌كه‌ی بكه‌وێت .
جێگای ئاماژه پێدانه، ئه‌م لاوه ته‌مه‌ن 15 ساڵه به پێی یاساكانی ئێران رێگا پێدراو نییه ده‌ستگیر بكرێت و ده‌چێته پێشلكاری ئاشكرای مافه‌كانی مرۆڤه‌وه.
لاوێکی کورد به‌هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاڵای کوردستان له ئێران ده‌ستگیر ده‌کرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.