بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان تەم دروست بووە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان لە ھەژماری خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە کە، ئێستا لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان تەم درووست بووە کە بووەتە ھۆی کەمبوونی مەودای بینین بۆ خوار یەک کیلۆمەتر.
بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشبینیشی کردووە کە کاریگەرییەکانی ئەم تەم و مژە تا دوای نیوەڕۆ کەمتر بێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ ھەینی بەھۆی بارانبارینێکی زۆر لە شاری ھەولێر لافاو دروست بوو، بەمھۆیەوە زیانێکی زۆری گیانی ماددی بەر ھاووڵاتییان کەوت کە بووە ھۆی گیانلەدەستدانی 12 کەس و بە ئاوداچوونی سەدان ئۆتۆمبێل و ناوماڵی ھاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.