كاتژمێر شه‌شی ئه‌مرۆ ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، یاری كۆتایی جامی وڵاتانی عه‌ره‌ب بۆ تۆپی پێ، له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی تونس و جه‌زائیر له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی به‌یت له شاری خوری وڵاتی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی تونس به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی میسری برده‌وه‌و هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ری میوانداری پاڵه‌وانێتیه‌كه.
یاریزانانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده دوایین یه‌كه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كاریان بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاری كۆتایی جامی عه‌ره‌ب سازكرد، هه‌ڵبژارده‌ی تونس هه‌وڵ ده‌دات بۆ دووه‌م جار له مێژووی خۆی نازناوی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه بباته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی هه‌زارونۆسه‌دو شه‌ستوسێ له‌سه‌ر خاكی لوبنان به‌ده‌ستهێنابوو.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیری پاڵه‌وانی ئه‌فریقیا كۆشش ده‌كات بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆی، به‌ر له‌م یاریه‌و له كاتژمێر یه‌كی نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ له یاری ده‌ستنیشانكردنی پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌م، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی میسر‌و قه‌ته‌ریش ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.