له هه‌فته‌ی هه‌ژده‌می خولی ئیسپانیا‌و له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خوله‌كه‌دا، كاتژمێر یازده‌ی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی لالیگا ده‌بێته میوانی یانه‌ی سیڤیلیه.
له گه‌ڕی پێشووی خوله‌كه‌دا، ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید یاری دێربی مه‌دریدی به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به ڕیال مه‌دریدی میواندارو هاوشاریه‌كه‌ی دۆڕاند، به‌ر له یاری دێربیش ئه‌تله‌تیكۆ له یاریگای خۆی به گۆڵێك به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ به ڕیال مایۆركای میوانی دۆڕابوو، بۆیه ده‌یه‌وێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا قه‌ره‌بۆی ئه‌م دوو دۆڕانه‌ی بكاته‌وه‌و جارێكی دیكه خۆی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان نزیك بكاته‌وه كه ئێستا یانه‌كه به كۆكردنه‌وه‌ی بیست‌ونۆ خاڵ له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و یاریه‌كی دواخراوی ماوه.
سیڤیلیه‌ش به سی و چوار خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ند دێت، سه‌باره‌ت به یاریه‌كه‌و له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، دیێگۆ سیمیۆنی ئه‌رژه‌نتینی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ڕایگه‌یاند، ڕووبه‌ڕووی تیپێكی به‌هێز ده‌بینه‌وه كه پێم وایه یه‌كێكه له تیپه سه‌قامگیرو هاوسه‌نگه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا.
هه‌روه‌ها خاوه‌نی ڕاهێنه‌رێكی به‌توانای وه‌ك جۆلین لۆپێتیگیه كه تیپێكی ئاست به‌رزی هه‌یه‌و خاوه‌نی پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزه به تایبه‌تی له هه‌ردوو هێڵی هێرشبه‌رو به‌رگری، پێم وایه ئه‌ركمان ئاسان نابێت كاتێك له یاریگای ڕامۆن سانچێز بیزخوان ده‌بینه میوانی سیڤیلیه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.