له ده‌ست پێكی گه‌ری هه‌ژده‌مینی خولی یانه‌كانی ئیتالیا هه‌ردوو یانه‌ی لاتسیۆو جه‌نه‌وا له‌سه‌ر یاریگای ئۆلۆمپیكۆ روبه‌رووی یه‌كتری بونه‌وه‌و لاتسیۆ توانی به تۆمار كردنی سێ گۆل ، سێ خالی یاریه‌كه به‌ده‌ست بێنێت.
له‌گه‌ل ده‌ست پێكی یاری یاریزانانی هه‌ردوو یانه له‌هه‌ولی تۆمار كرنی گۆل‌دا بوون به‌لام له گێمی یه‌كه‌م ته‌نها یه‌ك گۆل تۆمار كرا ئه‌ویش له خوله‌كی سیوشه‌ش بوو كاتێك یاریزان پیدرۆ رۆدریگز تۆماری كرد‌و یانه‌ی لاتسیۆی له‌یاریه‌كه پێشخست.
، له گێمی دووه‌میش ئاستی خاوه‌ن یاریگا باشتر بوو ، له خوله‌كی حه‌فتاو پێنج فرانشیسكۆ ئانشێری لاتسیۆی كرده خاوه‌نی گۆلی دووه‌م ، شه‌ش خوله‌ك دواتر‌و به‌دیاری كراوی له خوله‌كی هه‌شتاو یه‌ك ماتیا زاكاینی گۆلی سێیه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی به‌خشیه خاوه‌ن یاریگا .
له خوله‌كی هه‌شتاو شه‌ش یانه‌ی جه‌نه‌وای میوان تاكه گۆلی خۆیان له‌یاریه‌كه له رێگای یاریزان فلیپۆ میلیتكۆنی تۆمار كرد‌و یانه‌ی لاتسیۆ هه‌شته‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو به بیست‌و هه‌شت خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی ، یانه‌ی جه‌نه‌واش تووشی ده‌یه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی ده خاله‌و له پله‌ی نۆزده‌هه‌مین و پێش كۆتایی ریزبه‌ند دێت .
له خولی ئیتاڵیادا لاتسیۆ سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر جه‌نه‌وا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.